{پەنهان} Poem by Soran M. H

{پەنهان}

{پەنهان}
.............
بەگریانەوە
لەدایك بووی
ئەوان پێکەنین
*
گەورەبوویت،
خۆشەویستیت کرد،
بەخۆت نەزانی
تۆیەکی بچووك
چیرۆکەکانی تۆی
دووپات کردەوە..
لە ئاهەنگی هاوسەرگیریدا
تێكڕا پێکەنین!
*
بەدەم بزەوە
خێرا جێتهێشتن
ئەوانیش بە گریان...
*
ئەمەبوو
نهێنی
دیوەکەی
تری
فەلسەفەی ژیان!

COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success