له‌بیرمه زۆر جار که به‌فر
وه‌ک میوانی دره‌نگ وه‌خت
ئه‌هات و سووک
ئه‌یدا له‌شووشه‌ی
په‌نجه‌ره‌ی شیعره‌کانم
بانگی ئه‌کرد:
'بیکه‌ره‌وه!
له‌دوور ڕا هاتووم ودیاریم
به‌رچنه وشه‌ی نه‌وازه‌ی
ڕه‌زێکن قه‌ت
ده‌نووکی که‌و لێی نه‌داون! '
له‌بیرمه که به‌رچنه‌که‌م وه‌رئه‌گرت و
ئه‌مخسته سه‌ر ڕه‌فه‌ی چاوم
ئه‌ویش ئه‌ی وت:
'ئه‌مێنمه‌وه له‌به‌رده‌متا ڕائه‌وه‌ستم
هه‌تا نیگام ئه‌خه‌مه ناونیگاته‌وه'
-- ئه‌ی کاڵێ گیان!
هه‌رگیز له‌به‌فری میوانی
دره‌نگ وه‌ختی نازداری تۆ
من تێر نابم!
ئه‌ی کاڵێ گیان!
وه‌ره‌و له‌گه‌ڵ
ده‌ستی خۆتا به‌فر بێنه
من حه‌ز ئه‌که‌م گه‌ر تواشمه‌وه
له‌گه‌ڵ به‌فرا بتوێمه‌وه
ئه‌ی کاڵێ گیان!
This poem has not been translated into any other language yet.
I would like to translate this poem