گۆرانییه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ Poem by Sherko Bekas

گۆرانییه‌کی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

مناڵینه‌!
شه‌وێک گوێم لێبوو به‌چرپه‌ ،
به‌فر
به‌تریفه‌ی ئه‌وت:
گیانه‌ چرای
چاوه‌کانت
زیاتر هه‌ڵکه‌!
گه‌ر تۆ نه‌بی
هه‌ور ئه‌مهێنێته‌ گریان
هه‌ور ده‌رکه‌
کراسی پووله‌که‌ی کلووی من له‌به‌رکه‌
با ئه‌ستێره‌ی نیگاکانی 'خاتووزین' ی
به‌ر په‌نجه‌ره‌
لێم زیز نه‌بێ
خه‌وی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له‌باخی
خه‌یاڵه‌که‌ی 'کاکه‌ مه‌م' دا
به‌هه‌ناسه‌ی
هه‌ڵوه‌رینی
پایز نه‌بێ!

COMMENTS OF THE POEM
READ THIS POEM IN OTHER LANGUAGES
Close
Error Success